حکوومەتی ئیکوادۆر سوپای پاسداران ، حەماس و حیزبۆڵڵای وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند.

حکوومەتی ئیکوادۆر سوپای پاسداران ، حەماس و حیزبۆڵڵای وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند.
پەیامی کورد   ...   حکوومەتی ئیکوادۆر سوپای پاسداران ، حەماس و حیزبۆڵڵای وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند.

🔻 حکوومەتی ئیکوادۆر، سوپای پاسداران ، حەماس و حیزبۆڵڵای وەک “ڕێکخراوی تیرۆریستی و تاوانکاری ڕێکخراو” ناساند.

🔻 ئەم بڕیارە بە واژووکردنی فەرمانی جێبەجێ کردنی ژمارە ١٢٨ لەلایەن سەرۆکی ئیکوادۆر دانیال نۆبوا بە فەرمی کرا. لە دەقی فەرمانەکەدا هاتووە کە چالاکییەکانی ئەم گرووپانە مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی گشتی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئیکوادۆر پێک دەهێنن.

🔻 بەگوێرەی بەڵگەنامە بڵاوکراوەکان، ناوەندی هەواڵگری نیشتمانی ئیکوادۆر (CNI) لە نێوان مانگی ئایار تا ئەیلوولی 2025 ڕاپۆرتی پێشکەش بە سەرۆکایەتی کۆمار کردبوو، کە هۆشداری لە بوون و چالاکی ئەو گرووپانە لە ئەمریکای باشوور و ئەگەری پەیوەندییان بە تۆڕە تاوانکارییەکانی ئیکوادۆرەوە داوە.

ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە