هۆشدارییەکی گرینگی بەڕێوبەری وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل

هۆشدارییەکی گرینگی بەڕێوبەری وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل
پەیامی کورد   ...   هۆشدارییەکی گرینگی بەڕێوبەری وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل

بەڕێوبەری وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل هۆشداری دەدات کە ئیسرائیل ڕووبەڕووی گەڕی نوێی شەڕ دژی ئێران دەبێتەوە.

ئامیر بارام، بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، هۆشداری داوە لەوەی ووڵاتەکەی لە داهاتوودا ڕووبەڕووی گەڕی زیاتری جەنگ لەگەڵ ئێران دەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی گەڕی یەكەمی جەنگەكە بە سەركەوتنێكی روون ئیسرائیل كۆتایی هاتووە ، بەڵام گەڕی تری جەنگى دەبێت لە دژی ئێران.
بارام وتوويەتی: جەنگی (12) رۆژە بە سەرکەوتنێکی روون بۆ ئیسرائیل کۆتایی هات، بەڵام جەنگ كۆتایی نەهاتووەو گەڕی تری بەدوادا دێت دژی ئێران.
راشیگەیاندووە: سەركردەكانی رژێمی ئێران ون نەبوون؛ بەڵكوو هەست بە سووكایەتی دەکەن، هەر بۆیە بڕە پارەیەکی زۆر دەڕژنە ناو کەرتی بەرگری و خێراترکردنی هەنگاوەکانیان بۆ بونیاتنان و بەهێزکردنی هێزی سەربازی.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە