سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەنای ئەمریکا لە ساڵیادی ژینا ئەمینی : خەڵكی ئێران قوربانی سەرەکی سەرکوتی کۆماری ئیسلامین

سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەنای ئەمریکا لە ساڵیادی ژینا ئەمینی : خەڵكی ئێران قوربانی سەرەکی سەرکوتی کۆماری ئیسلامین
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەنای ئەمریکا لە ساڵیادی ژینا ئەمینی : خەڵكی ئێران قوربانی سەرەکی سەرکوتی کۆماری ئیسلامین

جیم ڕیش، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەنای ئەمریکا، لە سێهەمین ساڵڕۆژی شەهید کردنی ژینا ئەمینی، لە پۆستێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی ژینا و ئازایەتی خەڵكی ئێران، ڕەخنەی لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە سەركوت و ئەولەویەتدان بە هەناردەکردنی تیرۆر لە جیاتی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی خەڵك گرت.

ناوبراو نووسیویەتی : "ئەمڕۆ دوای سێ ساڵ، یادی ژینا ئەمینی و ئازایەتی خەڵكی ئێران لە ڕاوەستان لە بەرامبەر ڕێژیمی ستەمکاری کۆماری ئیسلامی دا بەرز ڕادەگرین. هەڵبژاردنی ڕێژیم بۆ ئەولەویەت دان و هەناردەکردنی تیرۆر لە سەرووی پێداویستییەکانی خەڵك، جێگای قبووڵ نییە و خەڵكی ئێران لە قوربانی سەرەكی کۆماری ئیسلامین.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە