خاوەن کەشتییەک کە پەیوەندی بە تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتەوە هەبوو دەستگیرکرا

دوای پێنج ساڵ لە تەقینەوەکەی بەیرووت، کە بەهۆی تەقینەوەی تەنێک نیتراتی ئەمۆنیۆمەوە لە بەندەرەکەدا سەریهەڵدا، وتەبێژی دادگای شاری سۆفیا ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی خاوەن کەشتییەکی داواکراوی لە پەیوەندی لەگەڵ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند.
وتەبێژی ئەو کەشتییە ڕوونی کردەوە کە خاوەنی کەشتییەکە لە بولگاریا دەستگیرکراوە، بەپێی ئاژانس فرانس پرێس.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکراوەکە "بەپێی بڕیارێکی دادگا کە لە ٧ی ئەیلول دەرچووە، کە لە تانەدان پشتڕاستکرایەوە، زۆرترین کات بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەریدا دانراوە".
دەسەڵاتدارانی لوبنان پێشتر ناسنامەی ئیگۆر گرێچوشکین، هاووڵاتییەکی تەمەن 48 ساڵانی ڕووسی و قوبرسییان وەک خاوەنی کەشتیی ڕۆسۆس ناساندبوو، کە بارێکی نیتراتی ئەمۆنیۆمی هەڵگرتبوو کە لە بەندەری بەیروت هەڵگیرابوو و لە 4ی ئابی 2020دا تەقیەوە و زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.
لینا ڕەشید - لوبنان
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




