سوپای ئیسرائیل هێرشێکی زەمینی بۆ کۆنترۆڵکردنی غەززە دەستپێدەکات

سوپای ئیسرائیل هێرشێکی زەمینی بۆ کۆنترۆڵکردنی غەززە دەستپێدەکات


بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی، سوپای ئیسرائیل ئیمڕۆ سێشەممە هێرشی زەمینی بۆ دەستبەسەرداگرتنی شاری غەززەی فەلەستینی دەستپێکردووە.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند "غەززە دەسوتێت، سوپاکەمان بە مشتێکی ئاسنین لە ژێرخانی تیرۆریستی دەدات".
کاتز لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، پاشەکشە ناکەین تاوەکو ئەرکەکە بە شکستی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکان تەواو نەبێت.
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە هاوکات بوو لەگەڵ جەختکردنەوەی مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ جێهێشتنی تەلئەبیب، کە "حەماس دەرفەتێکی زۆر کورتی هەیە بۆ قبوڵکردنی ئاگربەست".
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "هێزەکانی ئیسرائیل پاشەکشە ناکەن تا ئەوکاتەی ئەرکەکەی لە غەززە تەواو نەبێت".

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە