خۆپێشاندانی هەزاران ئیسرائیلی لە تەلئەڤیڤ بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕ

خۆپێشاندانی هەزاران ئیسرائیلی لە تەلئەڤیڤ بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕ
پەیامی کورد   ...   خۆپێشاندانی هەزاران ئیسرائیلی لە تەلئەڤیڤ بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕ

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ئاگۆست١ی ، هەزاران كەس لە هاووڵاتییانی ئیسرائیلی خۆپیشاندانێکی گەورەیان لە تەلئەڤیڤ ئەنجامدا.

گردبوونەوەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەردەوامی شەڕی غەززە و بە داواکارییەکانی وەک ئازادکردنی دەست بەجێی هەموو بارمتەکان و ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕە بەڕێوەچوو.

ناڕەزایەتییەکان دوای ئەوە زیاتر پەرەیان سەند كە حەماس گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئیویاتار داوید، یەکێک لە بارمتە ئیسرائیلییەکانی بڵاوکردەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا داوید کە بە لاوازی دەرکەوتووە، ڕایدەگەێنێت کە چەند ڕۆژێکە خواردنی نەخواردووە و لە توونێلەکانی ژێر زەوی لە غەززە ڕاگیراوە.
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە