خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەخشرایە کەسایەتییەکی ناو ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێللا

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەخشرایە کەسایەتییەکی ناو ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێللا
پەیامی کورد   ...   خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەخشرایە کەسایەتییەکی ناو ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێللا

▫️ ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێللا و ئەندازیاری پیشەسازییە و بە دژایەتی کردنی حکوومەتەکانی هوگۆ چاڤێز و نیکۆلاس مادۆرۆ ناسراوە.

▫️ کۆشکی سپیش ڕەخنەی لە کۆمیتەی خەڵاتەکانی نۆبڵ کرد کە بۆچی نەبەخشراوەتە دۆناڵد ترامپ

کۆمیتەی نۆبڵی نۆرڤێژ ڕایگەیاند کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥ی بەخشییە ماریا کۆرینا ماچادۆی سیاسەتمەدار و چالاکی دیموکراسی ڤەنزۆئێللا.

لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، خەڵاتەکە بەخشراوە بە ناوبراو “بەهۆی هەوڵە ماندوونەناسەکانی بۆ بەرەوپێش بردنی مافە دیموکراسییەکانی گەلی ڤەنزۆئێللا و بۆ خەباتکردن بۆ گواستنەوەی دادپەروەرانە و ئاشتیانە لە دیکتاتۆریەوە بۆ دیموکراسی”.

ماچادۆ، کەسایەتییەکی پێشەنگی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێللا، بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی دژی حکوومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ، ساڵانێکە ڕووبەڕووی سنووردارکردن و فشارێکی بەرفراوان بووەتەوە. چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامانجی ئەو درووستکردنی گواستنەوەیەکی ئاشتیانە و هەڵبژێردراوی جەماوەرییە بۆ دیموکراسی لە ووڵاتەکەی دا.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە