زیادبوونی لەسێدارەدانەکان و سەرکوتی ڕۆژنامەنووسان لە ئێران؛ هۆشداری پەیامنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان
پەیامی کورد ... زیادبوونی لەسێدارەدانەکان و سەرکوتی ڕۆژنامەنووسان لە ئێران؛ هۆشداری پەیامنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان
مای ساتۆ، ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتێکی نوێ دا ڕایگەیاند کە ژمارەی سێدارەکان لە ئێران زۆر زۆرە، بەڵام داتای فەرمی سەبارەت بەو بابەتە شەفاف نییە. بە ووتەی ئەو، دەسەڵات تەنها نزیکەی 8%ی لەسێدارەدانەکان ئاشکرا دەکات و ژمارەی ڕاستەقینە زۆر لەوە زیاترە.
ساتۆ ڕوونیشی کردەوە کە تا ئێستا ١٢ کەس بە تۆمەتی سیخوڕی لەسێدارە دراون و زۆربەی ئەو لەسێدارەدانانەش دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل ڕوویان داوە.
ناوبراو هەروەها باسی لە زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان کرد، چ لە ناوخۆی ئێران و چ لە دەرەوەی ووڵات و ڕایگەیاند کە کۆنترۆڵ و هەڕەشەکان بۆ سەر ئەو گرووپانە دوای هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییە چڕتر بووەتەوە.
سەبارەت بە دەست بەسەر كردنەكان، ئاماژەی بەوە كرد كە نزیکەی هەموو دەستبەسەر كردنەكان ئارەزوومەندانە و بە ئەشکەنجەدان و دانپێدانانی زۆرەملێ بووە.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە