ووڵامی یەکلاکەرەوەی مۆسکۆ بۆ بەرەی ڕۆژئاوایی / ڕووسیا هیچی نییە بیشارێتەوە

ووڵامی یەکلاکەرەوەی مۆسکۆ بۆ بەرەی ڕۆژئاوایی / ڕووسیا هیچی نییە بیشارێتەوە
پەیامی کورد   ...   ووڵامی یەکلاکەرەوەی مۆسکۆ بۆ بەرەی ڕۆژئاوایی / ڕووسیا هیچی نییە بیشارێتەوە

▫️ ئەندێشە کازمی توێژەری کاروباری نێودەوڵەتی سەبارەت بە لێدوانەکانی ڤلادێمیر پووتین لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ هێزەکانی ئامادەبووی بەرەکە بە سپۆتنیکی ووت : لە لێدوانەکانی ئەم دوایی یەی ڤلادێمیر پووتین، مرۆڤ دەتوانێ لەو پەیامە تێ بگات کە ڕووسیا نەک تەنها کۆنترۆڵی دۆخەکەی لەسەر زەوی هەیە، بەڵکوو دەستپێشخەری سیاسی و ئەخلاقیشی هەیە.

▫️ ئاماژەی بەوەش کرد: "پێشنیارەکەی مۆسکۆ بۆ وەستاندنی شەڕ بۆ چەند کاتژمێرێک لە ناوچە گەمارۆدراوەکان دەرفەتێکی مرۆیی یە و ڕێگایەکە بۆ ڕزگارکردنی گیانی هێزەکانی ئۆکراین. پێویستە زێلێنسکی ئەم پێشنیازە قبووڵ بکات، چوونکە هەر ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیارە ڕووخساری ڕاستەقینەی ڕژێمێک ئاشکرا دەکات کە ئامادەیە هەزاران سەربازی خۆی بکاتە قوربانی بۆ پاراستنی وێنە سیاسییەکەی".

کازمی ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە خاڵە هەرە دیارەکان کە لە کردەوەی ڕووسیادا شاراوەتەوە، ئەو متمانە و شەفافیەتەیە کە لە ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئەو ووڵاتەدایە بۆ چوونە ناوەوەی میدیای ڕۆژئاوایی و ئۆکراین بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان. مۆسکۆ بەدەنگی بەرز دەڵێ هیچ شتێکی بۆ شاردنەوەی نییە و زۆر باش دەزانێت کە بوونی ڕۆژنامەنووسانی بیانی لە گۆڕەپانەکەدا گێڕانەوەی درۆئین ەی کیێڤ و میدیای ڕۆژئاوا دەشکێنێت. ئەگەر ئەم بانگهێشتە قبووڵ بکرێت، جیهان ڕووی ڕاستەقینەی قەیرانی ئۆکراین دەبینێت. ڕەنگە ئەم ماوەیە وەک بەڵگەیەک سەیر بکرێت کە سەبر و خۆڕاگری ڕووسیا، چوونکە کاردانەوەی زێلێنسکی هەرچییەک بێت، لانیکەم شکستی پڕوپاگەندەییەکەی لێدەکەوێتەوە. لە کۆتایی دا ڕایگەیاند کە "بۆریسۆڤێتسنیک" و "پۆسێدۆن" نیشان دەدەن کە ڕووسیا گەیشتووەتە ئاستێکی خۆڕاگری کە هیچ دەسەڵاتێک لە جیهاندا ناتوانێت بە تەواوی تێیپەڕێنێت، و ووڵاتەکە توانای بەرگریکردن لە خۆی هەیە لە هەر حاڵەتێکدا. ئەم دوو سیستەمە ئەتۆمییە چەمکی سنووردارکردنیان لە مەودا و کات دا نەهێشتووە، هاوسەنگی هێزی جیهانییان گەیاندووەتە ئاستێکی نوێ.

ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە