سەرکردەکانی گرووپی حەوت لە لێدوانی کۆتایی خۆیان ڕاگەیاند

 سەرکردەکانی گرووپی حەوت لە لێدوانی کۆتایی خۆیان ڕاگەیاند
پەیامی کورد   ...   سەرکردەکانی گرووپی حەوت لە لێدوانی کۆتایی خۆیان ڕاگەیاند

سەرکردەکانی ووڵاتانی ئەندام لە گرووپی 7 لە بەیاننامەی كۆتایی خۆیان ڕایانگەیاند: - ئێران سەرچاوەی سەرەکی نائەمنی و تیرۆرە لە ناوچەکەدا.
- ئێمە بە ڕوونی ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.
سەرکردەکانی تاقمی حەوت لە دوا لێدوانیاندا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی، ڕایانگەیاند کە "ئێران سەرچاوەی سەرەکی ناسەقامگیری و تیرۆرە لە ناوچەکەدا و هەمیشە بە ڕوونی ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە هەرگیز ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت".
سەرکردەکانی تاقمی حەوت جەختیان لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی قەیرانی ئێران دەبێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرفراوانتری گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە ئاگربەست لە غەززە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە