شەپۆلی سێیەمی هێرشەکانی ئێران ئەمشەو بە ٧٠ مووشەک

شەپۆلی سێیەمی هێرشەکانی ئێران ئەمشەو بە ٧٠ مووشەک
پەیامی کورد   ...   شەپۆلی سێیەمی هێرشەکانی ئێران ئەمشەو بە ٧٠ مووشەک

میدیا عیبرییەکان باس لەوە دەکەن کە نزیکەی ٧٠ مووشەک لە ئێران ەوە ئاراستە کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە پێشبینی دەکرێت ئەم مووشەکانە بەرەو دیمۆنا و ناوچەی نەگێڤ لە باشووری ئیسرائیل بڕۆن.

هەروەها سەرچاوەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە هاوکات لەگەڵ هێرشە یەکگرتووەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، مووشەکێکیش لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدراوە.

تا ئێستا ووردەکاری زیاتر سەبارەت بە جۆری مووشەکەکە یان شوێنی هێرشی مووشەکی یەمەن بڵاونەکراوەتەوە.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە