وەزیری بەرگری ئیسرائیل : تاران دەسووتێت

پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل : تاران دەسووتێت
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە تەقاندنی مووشەک بەرەو ئیسرائیل، تاران دەسووتێت.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی کرد، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە تەقاندنی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل، تاران دەسووتێت.
لە ڕاگەێندراوێکدا کە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ڕاگەێندراوە کە کاتز لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل و دەیڤید بارنیا، بەڕێوبەری مۆساد، دۆخی ئێستای هەڵسەنگاندووە.
لەم دیدارەدا کاتز سەبارەت بە ووڵامدانەوەی مووشەکی ئێران ووتی : ئەگەر خامنەیی بەردەوام بێت لە تەقاندنی مووشەک بەرەو ئیسرائیل، تاران دەسووتێت.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە هێرشەکانی ووڵاتەکەی بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت، هەڕەشەی لە هاووڵاتیانی ئێرانی کرد کە باجی قورسی هێرشە مووشەکییەکانی ووڵاتەکەیان بۆ سەر ئیسرائیل دەدەن.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




