فالح فەیاز خانەنشین کرا

بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمار و بە مەرسومی فەرمی خانەنشین کرا.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمریکا و ئیسرائیل چەندین جار هۆشداریان داوەتە حکومەتی عێراق کە دەبێت چارەسەری ئەو هێزانە بکات کە نزیکن لە سیاسەتی ئێران و لەناو هێزی نیشتیمانی جێیانبکاتەوە.
فالح فەیسەڵ فەهد فەیاز لەساڵی ۱۹٥٦ لەدایک بووە و ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی بووە و دامەزرێنەری بزوتنەوەی عەتاء بووە لە ساڵی ۲۰۱۷
دواین پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بووە.