هەڵوێستی سیاسەتمەدارانی ئەورووپایی لە زاری ڕاوێژکاری ئاڵمانیا وە

پەیامی کورد ... هەڵوێستی سیاسەتمەدارانی ئەورووپایی لە زاری ڕاوێژکاری ئاڵمانیا وە
▫️مێرتز، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ زێلێنسکی، لە پێنج خاڵ دا ئەو هەڵوێستانەی خستەڕوو کە سیاسەتمەدارانی ئەورووپا هەوڵیان دا لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین بە ترامپ بگەێنن :
▫️ “پێویستە ئۆکراین بێتە سەر مێزی دانووستان.”
▫️ «پێویستە سەرەتا ئاگربەست دابندرێت.”
▫️ “ئۆکراین ئامادەیە دانووستان لەسەر پرسە خاکییەکان بکات”، بەڵام “دان پێدانانی یاسایی بە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لەسەر مێز نییە.”
▫️ “گەرەنتی ئەمنی بەهێز بۆ کیێڤ؛ پێویستە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ئامادەبن و ئامادەیی بمێننەوە.”
▫️ “دانووستاندنەکان دەبێ بەشێک بن لە ستراتیژێکی سەرووی ئاتلانتیک”، کە لەسەر بنەمای “پشتیوانی بەهێز بۆ ئۆکراین و فشارە پێویستەکان بۆ سەر ڕووسیا.”
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە