لوبنانیەکان لەگەڵ سەرۆکن و پاڵپشتی دەکەن

لوبنانیەکان لەگەڵ سەرۆکن و پاڵپشتی دەکەن

چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی دانیشتنی حکومەت بۆ تاوتوێکردنی پلانی کۆنترۆڵکردنی چەک، شەقامە سەرەکییەکانی بەیروت و چەند ناوچەیەکی لوبنان بە تابلۆگەلی زەبەلاح ڕازاوەتەوە کە وێنەی جۆزێف عەون سەرۆککۆمار و نەواف سەلامی سەرۆکوەزیرانی لوبنانیان لەسەر بوو، کە دروشمی یەکگرتووی لەگەڵدا بوو: "هەموومان لەگەڵ ئێوەین. یەک سوپا، یەک چەک، یەک دەوڵەت. سەردەمێکی نوێ بۆ لوبنان".

ئەم هەڵمەتە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ڕێگای فڕۆکەخانە دەستی پێکرد، کە تیایدا لافیتەی پشتیوانی لە سوپای لوبنان نمایشکرا. بە خێرایی فراوان بوو بۆ دڵی پایتەخت و ناوچە نوێیەکان، لە کاتێکی سیاسی هەستیاردا. ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی ئاستی پاڵپشتی گشتییە بۆ سوپای لوبنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی لوبنان دەبێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەرئەنجامی دانیشتنی داهاتووی حکومەت دەکرێت.

لیناڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە