لەناوچوونی سیستەمی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی ئەلعەدید

لەناوچوونی سیستەمی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی ئەلعەدید
پەیامی کورد   ...   لەناوچوونی سیستەمی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی ئەلعەدید

بە پێی وێنەکانی مانگی دەستکرد کە لەم دواییانەدا بڵاوکراونەتەوە، یەکێک لە سیستەمەکانی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئەلعەدید لە قەتەر بە هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

ئەم سیستەمە کە گونبەدێكی گەورەی پەیوەندییەکانی مانگی دەستکردە، ڕۆڵێکی گرنگی لە گواستنەوەی زانیارییە کۆدکراوەکان بۆ سوپای ئەمریکا هەیە.

وێنەکانی پێش هێرشەکە، گونبەدێكی تەواوی ئەم سیستەمە لە تەنیشت بینا سەربازییەکانی دەوروبەری نیشان دەدەن؛ بەڵام وێنەکانی دوای هێرشەکە ئاگر یان دوکەڵی تەقینەوەکە لە شوێنەکەدا نیشان دەدەن.

سەرچاوە نزیکەکانی پێنتاگۆن ڕایانگەیاندووە کە "زۆربەی مووشەکەکان ڕێگرییان لێکراوە"، بەڵام ئاماژەیان بە ووردەکاری زیانەکان نەکردووە.
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە