هۆشداری ناتانیاهوو : تەنیا ٦٠ ڕۆژ تا هەنگاوی ئیسرائیل لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران

پەیامی کورد ... هۆشداری ناتانیاهوو : تەنیا ٦٠ ڕۆژ تا هەنگاوی ئیسرائیل لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران
لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ واشینتۆن، بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە بە شێوەیەكی هۆشداری دان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران قسەی کرد.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٦٠ ڕۆژی داهاتوودا نەبێتە هۆی ڕاوەستانی ئەم بەرنامەیە، ئیسرائیل خۆی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و "لە ڕێگەی دیکەوە" بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیم هەنگاو دەنێت.
ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە




