یووئاڤ گالانت : ئێمە هەموو شتێک دەبینین، هەموو شتێک دەبیستین، لە هەموو شوێنێکین و دەربارەی ئێوە زیاتر لە خۆتان دەزانین

پەیامی کورد ... یووئاڤ گالانت : ئێمە هەموو شتێک دەبینین، هەموو شتێک دەبیستین، لە هەموو شوێنێکین و دەربارەی ئێوە زیاتر لە خۆتان دەزانین
یووئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل لە نامەیەکدا ڕوو لە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران نووسیویەتی : ئێمە هەموو شتێک دەبینین، هەموو شتێک دەبیستین، لە هەموو شوێنێکین و دەربارەی ئێوە زیاتر لە خۆتان دەزانین.
گالانت ڕوو لە خامنەیی نووسیویەتی : خەونی ئەتۆمی ئێوە داڕما و ئەو ئەڵقەی ئاگرەی کە تۆ هەڵتگرتووە، شکاوە و ئێستا کاتی هەڵبژاردنە: لە هەوڵ بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی بەردەوام دەبن و ئێمە ئاشکرایان دەکەین و تێچووی زیاد دەدەین، یان لە هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل کە چەندین کیلۆمەتر لە ئێران ەوە دوورە دەست هەڵدەگرن و لە فكری ئایندەی گەلی ئێران دا دەبن.
گالانت لەم نامەیەدا هۆشداری دەداتە ڕابەری کۆماری ئیسلامی کە ئەگەر جارێکی دیكە هەڵە هەڵبژێرێتەوە “ئێمە لەوێین و چاوەڕێین”.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە





