وەزیری بەرگری ئیسرائیل : لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەك، هێرشی تووندتر دەکەینە سەر ئێران

پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل : لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەك، هێرشی تووندتر دەکەینە سەر ئێران
لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی ئەرتەشی ئیسرائیل دا، کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری دا کە ئیسرائیل ئەگەر هەست بە هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی بکات، جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ئێران.
کاتز بە زمانێكی یەکلاکەرەوە ڕایگەیاند : "ئێمە توانای ئەوەمان هەیە ڕاستەوخۆ چەند شارێکی ئێران بکەینە ئامانج و ئەگەر پێویست بکات بێ گومان ووڵامی زۆر تووندتر دەدەینەوە".
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو ووڵات لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ناوكییەکانی کۆماری ئیسلامی گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە. دەوترێ هێرشە ئاسمانییە ١٢ ڕۆژەكەی ئیسڕائیل، زیانێكی زۆریان بە ژێرخانی سەربازی و بەرگری کۆماری ئیسلامی گەیاندووە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سوپای ئەو ووڵاتە لە ئامادەباشی تەواودایە و هەر هەوڵێكی تاران لەگەڵ ووڵامدانەوەی "خێرا، توند و بێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەختە" بەرەوڕوو دەبێتەوە.





