ناتانیاهوو بە هۆکارێکی نادیار بەپەلە بۆ بینای دەوڵەتی لە ئۆرشەلیم گواسترایەوە

ناتانیاهوو بە هۆکارێکی نادیار بەپەلە بۆ بینای دەوڵەتی لە ئۆرشەلیم گواسترایەوە
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو بە هۆکارێکی نادیار بەپەلە بۆ بینای دەوڵەتی لە ئۆرشەلیم گواسترایەوە

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەناکاو و بەپەلە، ڕێوڕەسمی فەرمی لە شارۆچكەی مەعالە ئادومیم لە ناوچەی یەهوودا و سامرە بەجێهێشت و بۆ بینای حکوومەت لە ئۆرشەلیم گواسترایەوە.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ناتانیاهوو پێش جێهێشتنی شوێنەكە، بەبێ باس كردنی ووردەكارییەكان، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە: "بە هۆكارێك كە ناتوانم ئاشكرای بكەم دەبێت ئێرە بەجێ بهێڵم".

بەگوێرەی هەواڵە سەرەتاییەکانی میدیاکانی ئیسرائیل، ئەو هەنگاوە بەپەلەیە بەبێ هۆکارێکی فەرمی ئەنجامدراوە و گومانەكان سەبارەت بە بابەتی ئەمنیەتی یان کۆبوونەوەی نهێنی هەیە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە، لەوانەش ململانێیەکانی پەیوەندیدار بە غەززە و کۆماری ئیسلامی.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە