+ وێنە ... تێلێگرافی بەریتانی : دامەزراوە تازە درووستکراوە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشکرا دەبێت

پەیامی کورد ... تێلێگرافی بەریتانی : دامەزراوە تازە درووستکراوە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشکرا دەبێت
ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو دامەزراوە تازە درووستکراوە لە 140 مەتری لە ژێر زەوی دایە، ڕێک لە تەنیشت کۆمەڵگەی ئەتۆمی نەتەنز، لە ژێر شاخێکی بەرزی 1600 مەتر بە ناوی کالانگ-گازلا، یان “چیای کالانگ”، دوو هێندە بەرزترە لەو شاخەی کە دامەزراوەی فۆردۆی لێیە.
دەوترێت ئەو دامەزراوەیە بە شێوەیەک دروستکراوە کە تەنانەت بەرگەی تەقینەوەی ئەتۆمی بگرێت.
ئەنێستیتووتی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی هەروەها بڵاویکردەوە کە ئێران لەم دوایی یانەدا سیاجێکی ئەمنی گەورەی لە دەوری دامێنی کەڵەنگ گەزڵە درووست کردووە، ئەمەش پارێزگاری لە کۆمەڵگە ژێر زەوییەکە لە بەرامبەر دەستدرێژی یان تێکدان زیاتر دەکات.
سەرەڕای ئەم ڕاپۆرتانە، کۆماری ئیسلامی هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە سروشت و ئامانجی پڕۆژەکە نەخستۆتەڕوو، بابەتێک کە نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکانی سەبارەت بە ڕادەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زیاتر کردووە.





