وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی گرتنەوەی شاری غەززەی پشتڕاست کردەوە

پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی گرتنەوەی شاری غەززەی پشتڕاست کردەوە
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، چوونەتە قۆناغی یەکەمی هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانیان بۆ سەر شاری غەززە و ئێستا دوای پێکدادان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، جەرگەی شارەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
ووتەبێژی سەربازی ئیسرائیل حەماسی بە "ڕێکخراوێکی چریکی زیان لێکەوتوو و کۆنە" وەسف کرد.
لێدوانەکانی ئەو دوای ئەوە هات کە وەزیری بەرگری ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان و زۆر ڕەخنەی لێگیرا بۆ گرتنەوەی شاری غەززە بە تەواوی پەسەند کرد، کە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی داهاتوو بە باشی بەردەوام بێت.
هێرشە نوێیەکەی ئیسرائیل دوای دوو ڕۆژ دێت لە ڕازی بوونی حەماس بە پێشنیارێکی نوێ لەلایەن نێوەندگرانەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕەکان. بەڵام بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل گومانی خۆی لە قبووڵ کردنی ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە دەربڕی و ووتی ووڵاتەکەی خوازیاری ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانی غەززەیە.
ناوبژیوانانی قەتەر و میسر پێش دەستپێکردنی هێرشەکە هەوڵیان دەدا ڕێککەوتنێک کۆتایی پێ بهێنن.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




