داتابەیسی هاک کراوی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین

پەیامی کورد ... داتابەیسی هاک کراوی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین
🔹گرووپی کیل نێت KillNet پشتڕاستی کردەووەتەوە کە داتابەیسی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین یان هاک کردووە کە زانیاری لەسەر یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار سەربازی ئۆکراین ی کوژراو و ونبووی تێدایە.
🔹کەناڵی ماش Mash تێلێگرام بە پشت بەستن بە داتابەیسی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین کە لەلایەن هاکەرە ڕووسیەکانەوە هاک کرابوو، ڕایگەیاند کە ئۆکراین لە سەرەتای جەنگی جیهانی دووەمەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار سەربازی لەدەست داوە.
🔹نوێنەرێکی ئەو گرووپە ڕایگەیاندووە کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا بەڕاستی پشتڕاست کردنەوەی وایان هەیە بۆ زیانەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین : “بێگومان ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە”.
🔹هەروەها ژمارەیەک وێنەی سەربازە کوژراوەکانی ئۆکراین و پاسپۆرت و ناسنامەی سەربازی و بڕوانامەی مردن و تابلۆی ناسنامەی بۆ دەزگاکە دابین کرد.
🔹لەهەمان کاتدا، ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی پێشتر ئەو کەسایەتی یانەی هێنابووە ئاراوە کە تەنانەت شارەزایانی دڵسۆزی کیێڤ یان بێ هیوا کردبوو. لە مانگی شوباتی ئەمساڵ دا بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین 45 هەزار و 100 کەسیان گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی 390 هەزار کەسیش برینداربوون. ئەم ژمارانە ئەوەندە بە ڕوونی کەم کرابوونەوە کە کەس گومانی لە جێی متمانە نەبوونیان نەدەکرد.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




