٧٥٠ کارمەندی تەندرووستی ئەمریکا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ڕۆبەرت ئێف کێنێدی وەزیری تەندرووستی ترامپ

٧٥٠ کارمەندی تەندرووستی ئەمریکا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ڕۆبەرت ئێف کێنێدی وەزیری تەندرووستی ترامپ
پەیامی کورد   ...   ٧٥٠ کارمەندی تەندرووستی ئەمریکا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ڕۆبەرت ئێف کێنێدی وەزیری تەندرووستی ترامپ

زیاتر لە 750 کارمەندی ئێستا و پێشووی وەزارەتی تەندرووستی ئەمریکا لە نامەیەکی کراوەدا بۆ کۆنگرێس و وەزیری تەندرووستی ڕۆبەرت ئێف کێنێدی جوونیۆر هۆشدارییان دا کە لێدوانەکانی "مەترسیدار و چەواشەکارانە" متمانەی گشتی بە دامەزراوە تەندرووستییەکان تێکداوە و بووەتە هۆی تووندوتیژی دژی کارمەندانی تەندرووستی. نامەکە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە چەکدارێک تەقەی لە بارەگای ناوەندی کۆنترۆڵ کردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC) کردووە و بەهۆیەوە ئەفسەرێکی پۆلیس کوژراوە و سەدان کەسیش برینداربوون.

لە نامەکەدا هاتووە: "کێنێدی ژێرخانی تەندرووستی گشتی ووڵاتەکەی تێکداوە و توانای ئەمریکای خستۆتە مەترسییەوە بۆ ووڵامدانەوەی قەیرانە تەندرووستییەکان بە بڵاوکردنەوەی زانیارییە تەندرووستییە ساختەکان".

بەرپرسان ئاماژەیان بەوەش کردووە، هێرشبەرەکە پێشتر بێ متمانەیی بە ڤاکسینی Covid-19 دەربڕیوە.

واژووکارانی ئەم نامەیە کە لە دامەزراوەکانی وەک سەنتەری کۆنتڕۆڵی نەخۆشی (CDC) و دامەزراوە نیشتمانییە تەندرووستییەکان (NIH) و وەزارەتی تەندرووستی ئەمریکاوە هاتوون، لە نامە کراوەکەیان دا هۆشدارییان داوە کە "ووتاری سیاسی" لە کەرتی تەندرووستی دا بووەتە هۆی زیادبوونی بێ متمانەیی گشتی و تووندوتیژی بەرامبەر بە کرێکاران لەم بوارەدا.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە