پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ڤلادێمیر پووتین و ئەردۆغان 

پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ڤلادێمیر پووتین و ئەردۆغان 
پەیامی کورد    ...   پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ڤلادێمیر پووتین و ئەردۆغان 

کرێملین بڵاویکردەوە: سەرۆکی ڕووسیا هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ لووتکەی ڕووسیا و ئەمریکا دەربڕی کە لە ئەنکۆرەیج بەڕێوەچوو.

🔹 سەرکردەکان دوایین پێشهاتەکانی دۆخی دەوروبەری ئۆکرانیایان تاوتوێ کرد. لایەنی ڕووسی بە ڕەزامەندییەوە ئاماژەی بە هاوکارییەکانی تورکیا کرد لە ئەنجامدانی دانووستانەکانی نێوان نوێنەرانی ڕووسیا و ئۆکراین لە ئەستەنبووڵ.

🔹 هەندێک بابەتی کارنامەی دووقۆڵیش تاوتوێ کران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کرێملین بڵاویکردووەتەوە، پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە و کۆبوونەوەی ئەم دوایی یەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئالاسکا تاوتوێکردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زەمەن"، پووتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی لە پاڵپشتی تورکیا کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە نێوان نوێنەرانی ئۆکراین لە ئەستەنبووڵ و لەگەڵ ئەردۆغان باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی نێوان هەردوو ووڵات کرد.

شایانی باسە کە ترامپ لەم دوایی یانەدا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی لە بنکەی ئێلمندۆرف-ڕیچاردسۆن لە ئالاسکا ووتووێژی ئەنجامدا کە بە مەترسیدار وەسفی کرد. هەرچەندە ئامانجی کۆبوونەوەکە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە بوو بەرەو ئاشتی لە شەڕی ئۆکراین ، بەڵام نەگەیشتن بە ئاگربەست دوای سێ کاتژمێر وتووێژ، نیشانەی پرسیاری زۆری بەجێهێشت.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە