وەزیری دەرەوەی تورکیا: کۆبوونەوەی ئەنقەرە لەگەڵ شاندی سوریا هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی هاوکاری ئەمنی دەکات

پەیامی کورد- دیمەشق
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنقەرە لەگەڵ شاندی سوریا هەڵسەنگاندنێکی گشتگیری بۆ هاوکارییە ئەمنییەکان پێشکەش کرد و ئێمەش ئاسایشی سوریا بە جیا لە ئاسایشی خۆمان نابینین".
پێشتریش ئەمڕۆ، شاندێکی سوریا کە پێکهاتبوون ، مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری و حسێن سەلامە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، گەیشتنە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ لایەنی تورکیا.
فیدان لە لێدوانەکانی دوای دیدارەکەی لەگەڵ شاندی سوریا زیادی کرد: لە دانوستانەکانی ئەمڕۆدا باس لە ڕەهەندە ستراتیژییەکانی پەیوەندییەکانیان کراوە لە هەموو ڕوویەکەوە و باس لە هەنگاوە هاوبەشە ئەگەرییەکان کراوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی تەواوەتی سوریا لە هەمان کاتدا پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلانی ئۆپەراسیۆنەکانیان بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و ورد هەڵسەنگاندووە، بەردەوامیی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ سوورییەکان دووپاتدەکاتەوە.
لای خۆیەوە، مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سوریا سەبارەت بە دیدارەکە ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆمان بڕگەیەکی نوێ و گرنگ بوو لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان سوپای سوریا و تورکیا، خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی برا، و بەشداریکردن لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".





