ڕازیبوونی حیزبۆڵڵا بە ڕادەستكردنی چەکگەلی قورسەكان لە بەرامبەر گەرەنتی ئیسرائیل 

ڕازیبوونی حیزبۆڵڵا بە ڕادەستكردنی چەکگەلی قورسەكان لە بەرامبەر گەرەنتی ئیسرائیل 
پەیامی کورد   ...   ڕازیبوونی حیزبۆڵڵا بە ڕادەستكردنی چەکگەلی قورسەكان لە بەرامبەر گەرەنتی ئیسرائیل 

كاناڵی ئەلحەدەس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا لە بەرامبەر گەرەنتی باوەڕپێکراو لە لایەن ئیسرائیل ەوە کە خۆیان لە هێرشکردنە سەر لوبنان بەدوور بگرن، ڕەزامەندی بە ڕادەستکردنی چەکە قورسەكانی خۆی دەربڕیوە.

هەرچەندە هێشتا ووردەکاری ئەگەری ئەم ڕێککەوتنە بە فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام پێشهاتێکی لەو شێوەیە ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە، وەک پاشەکشەیەکی بێ وێنەی قۆڵی سەربازی کۆماری ئیسلامی لە لوبنان سەیر دەکرێت؛ گرووپێك کە ساڵانێکە بە پشتیوانی دارایی، سەربازی و هەواڵگری تاران، جبەخانەیەکی قورسیان لە باشووری لوبنان جێگیر کردووە و هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری ناوخۆیی لوبنان بوون

لە ئەگەری ئەم ڕێككەوتنە، یەکێک لە گرینگترین ئامرازەکانی فشاری ئێران لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی کاریگەر پووچەڵ دەبێتەوە؛ ڕووداوێک کە هەم لێکەوتەی سیاسی جیددی بۆ میحوەری خراپەی ڕێژیم دەبێت و هەم هاوسەنگی هێز لە سنوورەکانی باکووری ئیسرائیل دەگۆڕێت.

ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە