ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق : داوامان كردووە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دوابخرێت

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق : داوامان كردووە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دوابخرێت
پەیامی کورد   ...   ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق : داوامان كردووە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دوابخرێت

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند، داوامان كردووە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دوابخرێت.

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند، داوایان كردووە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دوابخرێت.

قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش كرد، رێگە بە هیچ لایەنێك نادەن داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بكات، چوونكە ئەوان بەشێكی سەرەكی سیستەمی ئاسایشی عیراق پێك دەهێنن و دەیانەوێت لەرێگای یاساوە شایستە و موچە و خزمەت و خانەنشینی ئەندامەكانی حەشدی شەعبی هاوشێوەی كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عیراق لێبكەن.

ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە