ڕاگەێندراوێک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات ەوە

پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات ەوە
هەسەدە ڕایدەگەێنێت، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا لە دێرەزور هێرش کراوەتە سەر چەند پێگەیەکی هێزەکانیان و تا ئێستاش پێکدادان بەردەوامە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندووە، لە کەناری رووباری فورات لە شارۆچکەی دەرناج لە رۆژهەڵاتی دێرەزور، گرووپەچەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق هێرشی راستەوخۆیان کردووەتە سەر هێزەکانیان، ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و پێکدانەکان هێشتا بەردەوامە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، پاپەندبوونیان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دووپات دەکەنەوە، دەشڵێت، پێویستە حکوومەتی دیمەشق بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و رێگە بەو هێرشانە نەدات کە ئارامی ناوچەکە تێکدەدات.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




