ئورال ڤاگۆن زاڤۆد بۆ درووست کردنی بڵێسە فڕێدەری نوێی TOS-1A لەسەر تانکی T-80

پەیامی کورد ... ئورال ڤاگۆن زاڤۆد بۆ درووست کردنی بڵێسە فڕێدەری نوێی TOS-1A لەسەر تانکی T-80
🔸ئەلێکساندەر پۆتاپۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئورال ڤاگۆن زاڤۆد، کە کۆمپانیایەکی ڕووسی یە و بەشێکە لە کۆمپانیای ڕۆستێک، ڕایگەیاندووە، سیستەمی بڵێسە فڕێدانی TOS-1A نوێ کراوەتەوە بۆ ئەوەی مەودای زیاتر و ووردبینییەکی باشتر و ئۆتۆماتیکی پێشکەوتووتر دابین بکات.
🔸ئورال ڤاگۆن زاڤۆد بەردەوامە لە دابین کردنی تانکی T-72B3M، T-80BVM، و T-90M Proryv، هەروەها TOS-1A و کەرەستەی تایبەتی دیکە بۆ سوپای ڕووسیا. لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆکراین، بەرهەمهێنان و گەیاندنی ئەم ئامێرە چەند هێندە زیادی کردووە و زیاتر لە ٢٠٠ دیزاینی نوێ لە ئۆرال ڤاگۆن زاڤۆد ناسێندراون.
ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە




