زیادبوونی ٦ هێندەی ڕێژەی تەڵاق بەرامبەر بە ژیانی هاوبەش لە ئێران دا

پەیامی کورد ... زیادبوونی ٦ هێندەی ڕێژەی تەڵاق بەرامبەر بە ژیانی هاوبەش لە ئێران دا
پێداچوونەوەیەک بە ئامارە فەرمییەکان لە ساڵی ١٣٥٨ تا ١٤٠٣ دەریدەخات کە ڕێژەی تەڵاق بەرامبەر بە هاوسەرگیری لە ئێران نزیکەی شەش هێندە زیادی کردووە.
ئەگەر لە ساڵی ٥٨ لە هەر ١٠٠ ژیانی هاوبەش ٧ ژیانی هاوبەش بە تەڵاق کۆتایی هاتبێت، ئەمڕۆ ئەم ڕێژەیە گەیشتووەتە ٤١ تەڵاق لە هەر ١٠٠ ژیانی هاوبەش؛ پێشهاتێک کە بۆ دامەزراوەی بنەماڵە لە ئێران دا مەترسیدارە.





