ڤیتکاف : نزیکەی ٢٥ کاتژمێری لەگەڵ پووتین بەسەر بردووە

پەیامی کورد ... ڤیتکاف : نزیکەی ٢٥ کاتژمێری لەگەڵ پووتین بەسەر بردووە
🔹ستیڤن ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئۆکراین ووتی : پێدەچێت نزیکەی ٢٤ بۆ ٢٥ کاتژمێر لەگەڵ ئەو و هەروەها لەگەڵ بەشێک لە خەڵکەکەیدا بەسەرم بردبێت - یووری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا.
🔹لەکاتی دەست بەکاربوونی وەک نێردەی تایبەت، ستیڤن ڤیتکاف چەندین جار لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی ئۆکراین سەردانی ڕووسیای کردووە. دوایین گەشتەکەی لە ٦ی ئاب دا بوو، پێش کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان پووتین و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ئالاسکا.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




