کاتێک "کۆتری ئیسرائیل" لە دڵی نەمادی کۆماری ئیسلامی دەنیشێتەوە !

کاتێک "کۆتری ئیسرائیل" لە دڵی نەمادی کۆماری ئیسلامی دەنیشێتەوە !
پەیامی کورد   ...   کاتێک "کۆتری ئیسرائیل" لە دڵی نەمادی کۆماری ئیسلامی دەنیشێتەوە !

میدیاکانی ئیسرائیل، بە بڵاوكردنەوەی وێنەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بچووك لە شێوەی کۆترێک کە بارێكی تەقینەوەی تێدایە، بە زمانێكی گاڵتەجاڕانە نووسیویانە؛

"کۆترەکەمان، بەداخەوە، بەهۆی كێشەی تەکنیکی یەوە، لەسەر گۆڕی خومەینی كەوتە خوارەوە".

دیزاین کردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە شێوەی باڵندە یەکێکە لە شێوازە نوێیەکان بۆ دزەکردنە ناو خاڵە ئەمنییە هەستیارەكان بەبێ ئەوەی سەرنج ڕابکێشێت. هێشتا دیار نیە ئامانجی سەرەکی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چی بووە و تەقینەوەیەک ڕوویداوە یان نا، بەڵام پێشتر لە کاتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕاپۆرتی تەقینەوە لە نزیک گۆڕی خومەینی بڵاو کرایەوە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە