گڕووسی : ئێران بۆ ڕێگری لە گرژی لەگەڵ ڕۆژئاوا دەبێت هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس باشتر بکات

گڕووسی : ئێران بۆ ڕێگری لە گرژی لەگەڵ ڕۆژئاوا دەبێت هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس باشتر بکات
پەیامی کورد   ...   گڕووسی : ئێران بۆ ڕێگری لە گرژی لەگەڵ ڕۆژئاوا دەبێت هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس باشتر بکات

ڕافائێل گرووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ناوکی هۆشداری دا کە ئێران دەبێ هاوکارییەکانی لەگەڵ پشکێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە جیددی باشتر بکات بۆ ئەوەی گرژییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوادا پەرە نەستێنن.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ''فایننشاڵ تایمز''، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل لە مانگی جوونی ، ئاژانس نزیکەی ١٢ پشکنینی لە ئێران ئەنجام داوە، بەڵام ڕێگەی پێ نەدراوە گرینگترین دامەزراوە ئەتۆمییەکان، لەوانە فۆردۆ، نەتەنز و ئێسفەهان ببینن کە لە هێرشەکانی ئەمریکادا بۆردومان کراون.

بە ووتەی گرووسی هێرشەکان زیانێکی زۆریان بەو دامەزراوانە گەیاندووە بەڵام چارەنووسی ٤٠٨ کیلۆگرەم یۆرانیۆمی پیتێندراو تا ئاستی بەکارهینانی لە چەکدا ڕوون نییە، ئەمەش پێویستی دەستپێکردنەوەی پشکنینەکانی درووست کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، دەبوو تا ئێستا دەستمان بە کارەکانی پشکنین بکردایەتەوە.
 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە