سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر باشووری لوبنان

سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر باشووری لوبنان


پەیامی کورد- دیمەشق
سوپای ئیسرائیل، دوێنێ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە دەستی بە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردووە بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی حزبوڵا لە باشووری لوبنان.
چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی بەپەلەی دایە دانیشتوانی شارۆچکەکانی تەیارە و تەیار دیبا لە باشووری لوبنان.
لە بەیاننامەیەکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە کە هێرشەکە بە ئامانجی "مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هەوڵە قەدەغەکراوانەی کە حزبوڵا ئەنجامی دەدات بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا".
لەم چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ئیسرائیلی وتووە، "لە ئێستادا بەدوای زیاترکردنی گرژییەکاندا نین، و هیچ ڕێنماییەکی دیاریکراو بەسەر بەرەی ناوخۆدا بڵاوناکرێت".

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە