یەکیتی ئەورووپا بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی بارمتە ئیسرائیلییەکانی لە لایەن حەماس ەوە بە نیشانەیەك لە "وەحشی گەری"ی ئەو گرووپە تیرۆریستییە زانی

یەکیتی ئەورووپا بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی بارمتە ئیسرائیلییەکانی لە لایەن حەماس ەوە بە نیشانەیەك لە "وەحشی گەری"ی ئەو گرووپە تیرۆریستییە زانی
پەیامی کورد   ...   یەکیتی ئەورووپا بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی بارمتە ئیسرائیلییەکانی لە لایەن حەماس ەوە بە نیشانەیەك لە "وەحشی گەری"ی ئەو گرووپە تیرۆریستییە زانی

کایا کالاس، بەرپرسی نوێی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا، بە بڵاوكردنەوەی پەیامێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، بڵاوکردنەوەی دیمەنی نوێی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە لە لایەن حەماس ەوەی ئیدانە كرد و بە نیشانەی "وەحشی گەری"ی ئەو گرووپەی ناو برد.

كالاس لە کاردانەوە بەرامبەر بە دووەم گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەی ئەویتار داوید، بارمتەی ئیسرائیلی، کە تێیدا لاواز و بێ هێز دەردەكەوێ، لە كاتی هەڵكەندنی چاڵێكدا (کە خۆی ناوی ناوە "گۆڕ")، نووسیویەتی: "دیمەنی بارمتەکان ترسناکن، ئەمە بەڕوونی وەحشیگەری حەماس دەردەخات، دەبێت هەموو بارمتەکان دەستبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە ئازاد بکرێن".

هەروەها جەختی لەوە کردەوە:
- پێویستە حەماس لە چەک دابماڵرێت.
- دەسەڵاتی ئەم گرووپە دەبێ بەسەر غەززەدا کۆتایی پێ بێت.

- لە هەمان کاتدا پێویستە چوونی یارمەتییە مرۆییە بەرفراوانەکان بۆ خەڵکی غەززە مسۆگەر بکرێت.

 

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە