دەست بەسەركردنی لاوانی كورد بەردەوامە

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەركردنی لاوانی كورد بەردەوامە
  • دەست بەسەركردنی لاوانی كورد بەردەوامە

سینا کیانی، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی کرماشان، پەیڕەوی ئائینی یارسان و دانیشتووی تاران، دوای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەست بەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ەوە، هێشتا لە دۆخێکی بێخەبەری دایە.

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، سینا کیانی، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بەبێ حوکمی دادگا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، "فائیزە ڕەشیدی"، خەڵکی شاری بەدرە، سەر بە پارێزگای ئیلامیش دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەتەوە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید گوزەلی"، کە یەکێک لە دەست بەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژینا و خەڵکی سایین قەڵایە، لەلایەن هێزەکانی ئتلاعاتەوە لە شوێنی نیشتەجێ بوونی لە تەورێز دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات، بە هەڵکوتانە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە، ناوبراویان دەست بەسەر کردووە.