سه‌رۆكى حکوومەت و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد

Dîroka Belavkirin :
سه‌رۆكى حکوومەت و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى حکوومەت و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد

سێشه‌ممه، 2ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن کرد بە سەرۆکایەتی ماسامیشی سووگایا، بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئاكیرا ئیندۆ، باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن ئامادەی بوون، جەخت لە گرینگی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە کرایەوە.

شاندی ژاپۆنی هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆریان شەرمەزار کرد و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. شاندەکە هەروەها ستایشی ئارامی و پێشکەوتن و ئاوەدانی هەرێمیان کرد و ئامادەیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرینگی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرد و سوپاسی پشتیوانی و هاوکاری حکوومەتی ژاپۆنی کرد.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، دۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاوتوێ کرا. شاندەکە پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانیان لە سەرۆکی حکوومەت کرد.