پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له كونسووڵى گشتی ئوردون كرد
دووشه‌ممه 2025/11/24 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ زیاد به‌تارسه، كونسووڵى گشتی نوێى شانشینى ئوردونی هاشمى له هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى ده‌ست به‌كاربوونى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا وێڕاى ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندی مێژوویى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و شانشینى ئوردونی دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له ئاماده‌یى و خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌وپێدانى زیاتر و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌ش له كه‌رت و بواره جیاجیاكان دا كرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراق به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.