سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی کرد

دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتی، هەروەها ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.