پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی بازرگانی : 300 هەزار هاووڵاتی نه‌یان توانیوه ببنه خاوه‌ن فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاووڵاتیان به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك و ده‌شڵێ، 300 هەزار هاووڵاتی تا ئێستا خۆیان تۆمار نه‌كردووه.
حسێن سه‌بری، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی هەرێمی کوردستان له به‌غدا،رایگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ مانگدا پرۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ندین كێشه له سیسته‌می خۆتۆماركردن ئێمه گله‌یی خۆمان گه‌یانده به‌غدا و بۆ ماوه‌ی چەند ڕۆژێک پرۆسه‌كه درێژ كرایه‌وه، له ئێستادا 300 هه‌زار هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان خۆیان تۆمار نه‌كردووه و پێنج ملیۆن زیاتر هاووڵاتیش خۆیان تۆمار کردووه، له ماوه‌یه‌كی نزیك دا له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه سیسته‌می خۆتۆماركردن كارا ده‌كرێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی ووتیشی، له هه‌ر چوار پارێزگاکەی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به تۆماركردنی هاووڵاتیان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له قۆناغی یه‌كه‌م دا منداڵی یه‌ك ڕۆژی تا دوازده ساڵی ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌ن، کە به شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین تۆمار ده‌كرێن.
حسێن سه‌بری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له قۆناغه‌كانی داهاتوودا ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی لێك جیابوونه‌ته‌وه تۆمار ده‌كرێن و دواتریش ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی ناوی هاووڵاتیان ده‌كرێت، واته به چه‌ند قۆناغێك هه‌موویان تۆمار ده‌كرێن، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه و خۆیان تۆمار نه‌كردووه، تۆمار ده‌كرێن.