سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی نوێى ئیمارات كرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی نوێى ئیمارات كرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ كونسووڵى گشتی نوێى ئیمارات كرد

دووشه‌ممه‌ 2025/11/24 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشەحى، كونسووڵى گشتی نوێى ئیمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوون، هه‌موو پشتیوانییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.

هه‌ردوولا ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیماراتیان كرد و خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ هه‌موو بواره‌كانى هاوكاری هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌وه باسیان له‌ ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.‌

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى سیاسی عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.