پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و شاندێكى ژاپۆنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاوتوێ کرد
سێشه‌ممه 2025/12/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن به سه‌رۆكایه‌تی ماسامیچى سوگایا، به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كرد.
له دیدارێكدا كه ئهاكیرا ئیندۆ، باڵیۆزى ژاپۆن له عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتی عێراق و ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستان، خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان له هه‌موو بواره‌كان دا كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى كار و پڕۆژه‌كانى ئاژانسى (جایكا) و كۆمپانیاكانى ژاپۆنى و ڕۆڵیان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرد.
لاى خۆیه‌وه شاندى میوان وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشی سه‌ر کۆرمۆر، پشتگیری بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى ووڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداری زیاتر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دان كردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.