پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه
سێشه‌ممه 2025/11/25 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دا، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له ووڵات و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه به‌رژه‌وه‌ندى و به‌هاى هاوبه‌ش ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه باسیان له بواره‌كانى هاوكاری نێوانیان كرد.
هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانیان به هه‌نگاوێكى گرینگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و هیوایان خواست ببێته هۆكارى به‌ره‌وپێش چوونى پرۆسه‌ى سیاسى له ووڵات، هه‌روه‌ها ووڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارى و چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیان بێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گرینگی یه‌کده‌نگی لایه‌نه کوردستانییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.