پەیامی کورد ... کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەت بەڕێوەچوو
سێشەممە ٢٠٢٥.١١.٢٥، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی، بە سەرپەرشتی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و بە ئامادەبوونی سەرۆکانی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەزیر و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی دیکەی ئیداری و حکوومی و حزبی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان حزب و حکوومەت لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و دەرەنجامی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا و دەستخۆشی لە لایەنەکان کرا لە بەرامبەر ھەوڵ و ماندووبوونەکانیان.
ھەروەھا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان حزب و حکوومەت لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان کرایەوە و تیشک خرایەسەر سەرجەم ئەو کار و پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدران.

