پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان ، پێشوازی له باڵیۆزى هۆڵه‌ندا كرد
سێشەممە 2025/11/25 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێك دا له‌گه‌ڵ جانیت ئه‌لبێردا، باڵیۆزى شانشینى هۆڵه‌ندا له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراقیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ به‌ره‌وپێش بردنى په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تی بره‌ودان به هاوكاری هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا له بوار و كه‌رته جیاكاندا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.