سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ د. ئه‌یاد عه‌للاوى كرد

Dîroka Belavkirin :
سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ د. ئه‌یاد عه‌للاوى كرد
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ د. ئه‌یاد عه‌للاوى كرد

دووشه‌ممه‌ 2025/11/24  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ دکتۆر ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هه‌نگاوه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى فیدراڵ له‌ عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.