پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له كونسووڵى گشتی نوێى كۆمارى چیك كرد
یه‌كشه‌ممه 2025/11/30 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ لووکاس گیوریچ، كونسووڵى گشتی نوێى كۆمارى چیك له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌کی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكارییه‌كانى كۆمارى چیكى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چیك، نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه كونسووڵى گشتی نوێى كۆمارى چیك، وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشه‌که‌ی سه‌ر کێڵگه‌ی کۆرمۆر، خۆشحاڵی خۆى به وه‌رگرتنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا و جه‌ختى له كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تى فراوان كردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان له بواری ئابووری دا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.