سەرۆک بارزانی : زاخۆ جێی هونەر و كەلتوور و مێرانی و كوردایەتی و پێشمەرگایەتی یە

Dîroka Belavkirin :
سەرۆک بارزانی : زاخۆ جێی هونەر و كەلتوور و مێرانی و كوردایەتی و پێشمەرگایەتی یە
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی : زاخۆ جێی هونەر و كەلتوور و مێرانی و كوردایەتی و پێشمەرگایەتی یە

یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعوود بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی لە زاخۆ  بە ناونیشانی “زاخۆ دەخوێنێتەوە”کردەوە و بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردەوە.

هەر لە پێشانگەکەدا سەرۆک بارزانی دڵخۆشی خۆی بەکردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ دەربڕی و ڕایگەیاند “سوپاسی خودا دەكەم بۆ ئەم ڕۆژە خۆشانە، دوێنێ لە جزیرە و لە زاخۆ. ئینشائەڵڵا خوا هەر خێر و خۆشی بدات، هەر كەیف بدات و ئەم پێشانگایەی نێودەوڵەتی كتێب كە ئەمڕۆ لە زاخۆ كراوەتەوە جێی دڵخۆشییەكی مەزنە”.

سەرۆک بارزانی زاخۆی بە شاری هونەر و کەلتوور و کوردایەتی وەسف کرد و ڕایگەیاند” زاخۆ جێی هونەر و كەلتوور و مێرانی و كوردایەتی و پێشمەرگایەتی یە و، زاخۆ زاخۆیە”. 

سەرۆک بارزانی دەستخۆشی هەبوو بۆ کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ زاخۆ خواست.

لە کۆتایی دا سەرۆک بارزانی ستایشی زاخۆیی یەکانی کرد و ڕایگەیاند “جارێك من گوتمە زاخۆ رۆحی منە، جارێكی تر ووتم ئێوە دڵی منن، ئێوە نەك هەر رۆحی منن، ئێوە دڵ و روحی منن”