پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد
سێشەممە 12/2 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستۆفەر بۆوم، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرینگی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان دا تاووتوێ کرا. لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمیش، سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە ئێستا هەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ هاتووەتە ئاراوە و پێویستە لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بێت.
سەرکۆنەکردنی هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و دۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.